24
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “كه‌وسه‌ر زاهری” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام “كه‌وسه‌ر زاهری” به بیانووی بانگه‌شه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت و پاش لێپرسینه‌وه، به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رگرتووه تاكوو وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر په‌یجی ئینستاگرامی پاك بكاته‌وه.