5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٦چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٧ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، ئێقباڵ شه‌بانی، سووسه‌ن ڕازانی، جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی، سه‌یدخالید حسێنی، شه‌یس ئه‌مانی و فه‌ردین میرهكی به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سنه كراون و پاش ڕه‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون.