بانگهێشتی فه‌رهاد مه‌حموودی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سه‌قز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌مه‌، فه‌رهاد مه‌حموودی، برای فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز، بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا‌.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سه‌قز، فه‌رهاد مه‌حموودی به‌تێكدانی ئاسایشی گشتی،بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌نداوته‌بلیغ دژی نیزامتۆمه‌تبار كراوه‌ و ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌کان‌ بناسێنێت. سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیه‌ دادخوازه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو به‌هۆی گوشاره‌كانی ڕژیم له‌ وڵات چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا نووسیویه‌: گوشار، هه‌ڕه‌شه‌ و په‌رو‌ه‌نده‌سازییه‌كانی ڕژیم به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان ده‌ترسێت و ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتوومانه‌ته‌ به‌ر ڕێگایه‌كی درووسته‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net