2

ڕۆژی ڕابردوو، “كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه” ئه‌ندامی كانونی سنفی موعه‌لیمانی ێارێزگای خوزستان، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری ئیزه‌وه بانگهێشت كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له بانگهێشتنامه‌كه‌دا ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” بانگهێشت كراوه و پێویسته له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی ڕاده‌ستی دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره بكات. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه له مانگەکانی ڕابروودا، له هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، بێ تاوان ناسرا، به‌ڵام به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان هێشتا گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه به‌رده‌وامه.