بانگهێشتی كچانی مهاباد به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجاب

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین ژن و كچی خه‌ڵكی مهاباد به‌ بیانووی پابه‌ند نه‌بوون به‌ حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد و پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی شاری مهاباد له‌ سه‌وبه‌ندی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا سه‌ركوتی كچان و ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجبارییان زۆرتر كردووه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین كه‌س بانگهێشت كراون و كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه‌ش هوشداریان وه‌ر گرتووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، دوربینه‌كانی نێو شار وێنه‌ی دژبه‌رانی حیجابی ئیجبارییان هه‌ڵ گرتووه‌ و سه‌ره‌تا له‌ ڕێگه‌ی كورته‌ نامه‌وه‌ هۆشداریان پێ دراوه‌ و پاش ئه‌وه‌ی كه گوێ بیستی هۆشداره‌كان نه‌بوون، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌ و قه‌زاییه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net