5
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری بانه، به مه‌به‌ستی ڕێگرێكردن له ده‌ستپێكردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئه‌و شاره، كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگییان بانگهێشت كردووه.
به وته‌ی سه‌ر چاوه‌كانی هه‌واڵ، پۆلیسی فه‌تا هاوكات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێكی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بانه، به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له ئه‌و شاره بانگهێشت كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندون كه تاكوو سێ كاتژمێر پاش مه‌راسمی ناشتنی كۆڵبه‌رانی گیانبه‌ختكردوو نابێت هه‌واڵی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌ن.