4

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، “مسته‌فا مێهرئایین” چالاكی مه‌ده‌نی، ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “سازكرانی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و هه‌روه‌ها بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی”، سه‌رجه‌م حوكمی ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه له وڵات و چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.