بانگهێشتی موته‌هه‌ر گونه‌یی به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز،موته‌هه‌ر گونه‌ییچالاكی خوێندكاری، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت كراوه‌.

ناوبراو له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌رجه‌م حوكمی ٢١ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ كه‌ حوكمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌ شاری تاران په‌سه‌ند كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ گوشار خراوه‌ته‌ سه‌ری و ته‌نانه‌ت ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی به‌ندكرانی پێشووی، له‌ زیندانی ئێڤین ئازاد كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net