ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هه‌واڵنێرێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ئاوات مام سه‌لیم” ناسراو به “ئاوات بڕنۆ”، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، “ئاوات بڕنۆ” بە هۆی چالاکی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە سه‌ر ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سێ شاخەوانەکەی نەغەدە لە ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، هه‌وره‌ها مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “فریار ئەمینی پوور”، وەرزشوانی لاوی سەقزی، بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت كراوه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی ئه‌و هه‌واڵنێره گرتووه و له ڕێگه‌ی ئه‌كاونتی ئینستاگرامه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراویان له دژی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه. “ئاوات مام سه‌لیم” ڕۆژنامه‌وانی ماڵپه‌ڕی كورد په‌یامه و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كراوه.