پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئوستانی فارس، بڕیاری بێ‌تاوان ناساندنی ٢٦ شارومه‌ندی به‌هایی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و هه‌ر ٢٦ كه‌سه‌كه‌یان بۆ لقی ٢ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شیراز بانگهێشت كراون.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگوسته‌ری ئوستانی فارس ئه‌و ٢٦ شارومه‌نده ئه‌بێ له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان خۆیان به لقی ٢ی پێداچوونه‌وه‌ی دادگای شیراز بناسینن. ناسناوی بانگهێشتكراوان بریتیه له: په‌ریسا ڕۆحی زاده‌گان، ئیسماعیل ڕووستا، به‌هاره عه‌زیزپور، سه‌مه‌ره ئاشنایی، ڕامین شیروانی، ڕزوان یه‌زدانی، سرووش ئیقانی سه‌غادی، سه‌عید حه‌سه‌نی، شادی سادق ئه‌قده‌م، شه‌میم ئه‌خلاقی، سه‌هبا فه‌ره‌حبه‌خش، سه‌هبا موسلێحی، عه‌هدیه عێنایه‌تی، فه‌ربۆد و فه‌زراد شادمان، لالا ساڵحی، موژگان غۆڵامپور سه‌عدی، مه‌رجان غوڵامپور، مه‌ریه‌م ئیسلامی، مێهدی ئابادی، مه‌هیار سفیدی، نه‌بیل ته‌هزیب، نه‌سیم كاشانی نژاد، نووشین زێنهاری، وه‌رقا كاویانی و یه‌كتا فه‌هه‌ندێژ.