18
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سێ چالاكی مافی ژنان له شاری سنه به ناوه‌كانی سوره‌یا خدری، سیمین چایچی و به‌هار زه‌نگیبه‌ند له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه بانگهێشت و به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگیرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سیمین چایچی، به‌هار زه‌نگیبه‌ند و سوره‌یا خدری له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئینتزامی ئوستانی كوردستان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه نابێت به‌شدرای له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی ٨ی مارس بكه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه ده‌ڵێن: بڕیاری بانگكرانی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د جه‌باری، دادستانی ئه‌و شاره ده‌ركراوه. شایانی باسه كه به‌هار زه‌نیگبه‌ند، سوره‌یا خدری و سیمین چایچی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازار درابوون.