به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران، “ئیسماعیل گرامی” خانه‌نشینكراو و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو بۆ دادگای تاران بانگهێشت كراوه، هه‌روه‌ها دوو خانه‌نشینكراوی دیكه فه‌رهه‌نگی به ناوه‌كانی “ئیره‌ج تهوبهییهای نه‌جه‌ف ئابادی” و “حسێن فه‌ره‌جۆڵڵا” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی لقی ٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ناحیه‌ی ٣٣ی تاران، “ئیسماعیل گرامی” ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناونده قه‌زاییه بناسێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئیره‌ج تهوبهییهای نه‌جه‌ف ئابادی” چالاكی فه‌رهه‌نگی خانه‌نشیكراوی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و “حسێن فه‌ره‌جۆڵڵا” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی موعه‌لیمان” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” سه‌رجه‌م به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و جه‌ریمه‌ی ماڵی ١٥ ملیۆن تمه‌نی مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه “ئیره‌ج تهوبهییهای نه‌جه‌ف ئابادی” هه‌روه‌ها به دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ گوندی “دێ سه‌له‌م” له شارستانی نێهبه‌ندان سزا دراوه.