2

له ڕۆژانی ڕابردوودا، “سیامه‌ك سادقی چهرازی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خه‌ڵكی پارێزگای خوزستان، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری ئه‌هوازه‌وه بانگهێشت كراوه.
نابراو ڕێكه‌وتی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ سێ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی دیكه به ناوه‌كانی “كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه، پیر‌وز نامی و عه‌لی كروشات”، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، سه‌رجه‌م به ٢٤ ساڵ و هه‌ر یه‌ك حوكمی ٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.