76
“محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شیراز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، له‌لایه‌ن لقی ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره بانگهێشت و بۆ زیندانی عادل ئاباد گوازرایه‌وه.
“محه‌ممه‌د داوه‌ری” پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی ساداتی به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به چوار ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی، قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی به‌ردسیری كرمان مه‌حكووم كرابوو.