39
“نه‌ورۆز خوداداد” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی دێهده‌شت، له‌لایه‌ن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراوه و ئه‌بێ ڕۆژی ١٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “نه‌ورۆز خوداداد” به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی شارستانی دێهده‌شت كراوه. “نه‌ورۆز خوداداد” كرێكاری بیناسازییه و ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردووش ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٠ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.