چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شارستانی مه‌مه‌سه‌نی به ناوه‌كانی “شۆكرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی”، “عه‌لی ئه‌حمه‌دی”، “جان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” و “ڕوحۆڵڵا گره گوشا” بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره بانگهێشت كراون.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادسه‌رای مه‌مه‌سه‌نی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌و چوار چالاكه سنفییه بۆ لقی ٢ی دادیاری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراون و ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به‌و ناونده قه‌زاییه بناسێنن. “شۆكرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی”، “عه‌لی ئه‌حمه‌دی”، “جان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” و “ڕوحۆڵڵا گره گوشا” پێشتر و له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢ دا پاش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیانی مه‌مه‌سه‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون. ئه‌و چوار چالاكه سنفییه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار كراون.