19
چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان به ناوه‌كانی پیرووز نامی، كه‌وكه‌ب بۆداغی، عه‌لی كڕۆشات و سادق چێهرازی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئه‌و چوار چالاكه سنفییه كه پێشتریش چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كرابوو، به تۆمه‌ته‌كانی ته‌بلیغ دژی نیزام، پێكهێنانی گرووپ دژ به نیزام و تێكدانی ئاسایشی گشتی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز كراون و ئه‌بێ ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌دانی ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بكه‌ن.