بانگهێشتی ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ دادسه‌رای به‌نده‌رعه‌باس

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

“حه‌سه‌ن عه‌باسی” ڕۆرژنامه‌نووسی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی به‌نده‌رعه‌باس، “حه‌سه‌ن عه‌باسی” ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌ لقی چوار ئه‌و دادگایه‌ بناسێنێت. له‌ دوای هێرشه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، به‌ لانیكه‌م پێنج ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بیانووی بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا بانگهێشت كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net