ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و چالاكێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتعڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی سامان غوزاڵی” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعات، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه پێویسته كۆتایی به چالاكییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی بێنێت. شایانی باسه ناوبراو پێشووتر له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بارەهابانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. “غه‌زاڵی” مانگی خه‌رمانانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.