بانگهێشت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندان له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا

كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند: ڕێكه‌وتی ١٣ی سپتامبر به‌ بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ ساڵیادی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، خۆپێشاندانێك له‌ شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وتراوه‌ كه‌ له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا دێینه‌ ناو شه‌قامه‌كان و جه‌خت له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م شۆڕشه‌ ده‌كه‌ینەوەتا له‌ ناو بردنی جیاكاری و سته‌می جنسیه‌تی، چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ په‌راوێز خراوه‌كان.ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كه‌ نیشانی بده‌ینڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ شكه‌نجه‌، سێداره‌ و سه‌ركوتی ناڕازیان، توانای له‌ ناوبردنی داخوازییه‌ ڕادیكاڵه‌كانی ئه‌م شۆڕشه‌ی نییه‌“. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ تا كاتی ڕووخاندنی هه‌موو بنه‌ماكانی ڕژیمی كۆماری و وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، به‌رابه‌ر و سوسیالیستی، ئه‌م خه‌باته‌ به‌رده‌وام دەبێت. له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز كراوه‌ كه‌ كاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌ فه‌لكه‌ی heumarkt “هایماركت، به‌شداری له‌م خۆپێشاندانه‌دا بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net