56
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كۆنه قه‌ڵا”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “لوقمان حاجی خۆش” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
شایانی باسه كه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نه‌كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاكامێكی نه‌بووه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، “یووسف حاجی خۆش” ئه‌ندامی شۆرای ناوه‌ندی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له گوندی “كۆنه قه‌ڵا”ی شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.