له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه به ناوه‌كانی “پووریا سه‌عیدی” و “جه‌لال خودامورادی”، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كران، له شاری بۆكان دوو هونه‌رمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “سمكۆ نه‌سرۆڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “حه‌سه‌ن كاكه‌یی” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندران.
بەپێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی هەینی، “جەلال خودامورادی”، هاووڵاتی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، بهڵێێنامهیان لێ وه‌رگرتووه و ئازاد كراوه. هێزه ئه‌منیه‌كانی سنه به‌و شارومه‌نده‌یان وتووه كه ئه‌بێت له ڕۆژانی داهاتوودا جارێكی دیك سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بكات. ڕۆژی یەکشەممە، “سمکۆ نەسروڵڵاهی” هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی قازڵیانی سەر بە شاری بۆکان، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ڕۆژی شەممە، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “حەسەن کاکەیی”، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی خەڵکی ئەو شارە و بە توندووتیژییه‌وه ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه و لێدان ئازادیان كردووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، چالاکوانێکی خەڵکی سنه به ناوی “پووریا سەعیدی” بەهۆی هەڕەشه له ئەگەری بەشداریکردنی له ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا، بانگهێشتی ئیتڵاعاتی ئەو شاره کرا.