45
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی بیست منداڵ و مێرمنداڵی دانیشتووی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بانگهێشت، لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە.
بە پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە، بیست منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٨ ساڵ بووە، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانەوە بانگهێشت کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌کێک له‌و منداڵانه به هۆی گوشاری مه‌ئموورانی ڕژیم ته‌ندروستی جه‌سته‌یی تێک چووه و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره كراوه.