43
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان، “حەسەن باقری “تەمەن ٤١ ساڵ بۆ دادگای ئینقلابی ئیلام بانگهێشت و دوای سێ کاتژمێر لێپرسینەوە به “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار و به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، لە دادگای ئینقلابی ئیلام سەبارەت بە پێداچوونەوە لە سەرچارەنووسی ژاكان باران و چوونەدەرەوەی لە وڵات هه‌ڕه‌شه له حه‌سه‌ن باقری كراوه. شایانی باسه كه چارەنووسی “حسێن باقری” ناسراوبە “ژاکان باران”، شاعیر،چالاکی مەدەنی و سیاسی پاش تێپەڕبوونی سێ مانگ به سه‌ر كاتی ونبوونی، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و ئەگەری هەیە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییه‌وه قوربانیی سیاسەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی کرابێت.