بانگکردن و دەستبەسەرکرانی کاتیی مامۆستا عەلی بەهرامی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە

بانگکردن و دەستبەسەرکرانی کاتیی مامۆستا عەلی بەهرامی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە

بانگکردن و دەستبەسەرکرانی کاتیی مامۆستا عەلی بەهرامی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە

12:14 – 18 January 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

مامۆستا عەلی بەهرامی، بەرنوێژی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان، دەستبەسەرکرا و دوای ٨ کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە لێکران ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، مامۆستا عەلی بەهرامی، دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان، دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری مەریوان، ئەو مامۆستا کوردە، دوای نزیک ٨ کاتژمێر دەستبەسەرکرانی کاتی، کۆتایییەکانی ڕۆژی ڕابردوو ئازادکراوە. ناوبراو لەو ٨ کاتژمێرە لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکراوە و سەبارەت بە درێژەدان بە چالاکییەکانی لەلایەن ئەو ناوەندەوە هەڕەشەی دەستبەسەربوونی درێژماوەی لێکراوە.

شایەنی ئاماژەپێدانە کە مامۆستا عەلی بەهرامی، تا ئێستا چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی مەریوان بانگکراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net