ژمارەیەک لە بنەماڵەی گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی و تێکۆشەرانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕاگەیانگەیاند.
دوای کوشتنی ژینا ئەمینی شەپۆلێکی گەورەی مافخوازی لە کوردستان و پاشان لە سەرتاسەری ئێران سەریهەڵدا کە ڕووبەڕووی سەرکوتێکی دڕندانە بووەوە. ئێمه بنەماڵەی گیانبەختكردووان –خوازیاری دەستنیشان كردنی بكوژان و مامەڵەی یەکلاکەرەوە لەگەڵیان و ههروهها لهم ڕاگهیندراوه وتراوه مافی خۆمانە بە شێوەیەکی مەزن و شکۆمەند، یادی ئازیزانمان بەرز ڕابگرین.- ٢٥ی خەرمانان وەک ڕۆژی بزووتنەوەی مافخوازیی ژینا ئەمینی ناو دەنێین و ڕایدەگەیەنین.- لە هەموو ئەو شوێنانەی کە خوێنی گەنجە خۆشەویستەکانمان بە ناڕەوا ڕژا، بە دانانی گوڵ و داگیرساندنی مۆم ڕێز لە یادیان دەگرین و بکوژەکانیان مەحکووم دەکەین. – لە ٢٥ی خەرماناندا لە سەر گۆڕەكانیان کۆدەبینەوە و گوڵ بەسەر گۆڕەکانیان دەبارێنین.