ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە خۆراسانی باکوور چەند هونەرمەندێکی کوردی کرمانجی بانگهێشتی ئەم دەزگا ئەمنیەتییە کرد و هەڕەشەی لێکردن کە نابێت لە ڕێوڕەسمەکانیاندا جلوبەرگی کوردی لەبەر بکەن.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئیتلاعاتی ڕێژیم، هونەرمەندان و بەشێک لە هاووڵاتیانی شارەکانی شێروان، قووچان، بۆجنۆرد و ئەسفرەینیان بانگهێشت کردووە و هەڕەشەیان لێ کردوونە کە نابێت لە ڕێوڕەسمەکانیاندا جلوبەرگی کوردی بپۆشن.
پێویستە بگوترێ کە ماوەیەکە ڕێوڕەسمی کلتووری و هەڵگرتنی بەشێک لە داب و نەریتی کوردی لە خوراسانی باکوور بە جلوبەرگی کوردی لە لایەن هونەرمەندان و کەسایەتییە ناودارە کوردەکانی کرمانجەوە ئەنجام دەدرێن و ئەمەش بە مەترسی بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆر و تۆتالیتە و ناوەندگەرای ئێران دادەنرێت. ئەم پەیوەندییە بووەتە هۆی دەستپێکردنی بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن و دەستبەسەرکردنی خەڵکی کورد لەم ناوچەیە.
ع – ر