بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

17:41 – 15 February 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

محەممەد بەهرامی کۆڵبەری خەڵکی بانە و زانیار محەممەدی کۆڵبەری گەنجی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١١ی فێبریوەری ٢٠٢٤) محەممەد بەهرامی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور لە هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.

هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ زانیار محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بریندار بوو.

ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net