5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی له پارێزگای سلێمانی دژ به نه‌دانی مووچه‌ی مانگی مه‌ی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌ك له ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی پارێزگای سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مووچه و دیاری نه‌كردنی كاتی دیاریكراو بۆ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه. مانگرتووان به میدیاكانی هه‌رێمیان وتووه كه تا مووچه‌كانیان نه‌درێت، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.