به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی كوردستان و ئێران له ماڵ نه‌چوونه ده‌ره‌وه و حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان به ته‌واوی چۆڵ بوون.
به‌پێی گشت پرسی ماڵپه‌ڕی گه‌مان، ته‌نیا ١٦ له سه‌د له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌شدارییان كردووه و دوو له سه‌دیان ده‌نگیان به كه‌س نه‌داوه. هه‌روه‌ها ٧٦ له سه‌دی خه‌ڵك به ته‌واوی هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم كردووه و یان له ماڵ نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه و یان ڕوویان له ده‌شت و ده‌ر بۆ سه‌یران و گه‌شت كردووه. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له شاری شاباد به‌ربژێره‌كان ناچار بوون هه‌ر ده‌نگێك به دوو ملیۆن تمه‌ن بفرۆشن و له نێوان لایه‌نگرانی دوو به‌ربژیر شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ها ته‌واوی حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان له شاره‌كانی ئیلام، كرماشان، سنه، شنۆ، ورمێ، ته‌ورێز، كه‌ره‌ج، ڕووده‌ن، تاران، پیرانشار، مه‌ریوان، سه‌قز، بۆكان، مهاباد، بانه، دێولان، قوروه و بیجاڕ، كامیاران، ئیسفه‌هان،شیراز، شاره‌كانی به‌لووچستان، یه‌زد، ئه‌هواز و ده‌یان شاری دیكه چۆڵ بوون و خه‌ڵك نه‌چوونه‌ته سه‌ر سندوورقهكانی ده‌نگدان. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ سندووقه‌كانی بردۆته نێو نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت، مه‌دره‌سه و زانكۆ، پادگان، پاڵاوگه‌كان، كارخانه‌كان، له نێو شه‌قامه‌كانیش دا تا دوایین كات ته‌بلیغی كردووه، به‌ڵام ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران “نا”یه‌كی گه‌وره‌یان به كۆماری ئیسلامی داوه.