بایكۆتی مه‌راسمی حكوومه‌تی ڕۆژی په‌ره‌ستار له‌لایه‌ن كادری ده‌رمانی ته‌ورێز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ورێز مه‌راسمی حكوومه‌تی ڕێزلێنان له‌ ڕۆژی په‌ره‌ستاریان بایكۆت كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان نیشان دا.

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی په‌ره‌ستار له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ باروودۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ خراپترین دۆخ دایه‌ و سه‌ره‌ڕای مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر ڕۆژه‌ی كادری ده‌رمانی ئێران، ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێكی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. په‌ره‌ستاران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه‌، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ،ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ڕێگری له‌ كۆچی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net