بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ده‌یه‌ی شه‌ست، دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی، دادخوازانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و شۆڕشی ژینا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ڕایانگه‌یاند: تا ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ به‌ خه‌بات ئه‌ده‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یدا هاتووه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنان و پیاوانی كۆمه‌ڵگا خوازیاری كه‌رامه‌تی ئینسانی، ژیان و مه‌عیشه‌تی شیاو، ئازادی و ئه‌منیه‌تین، دروشمی ژن،ژیان،ئازادی به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و تا ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی جنایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ناسره‌وین. بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی كردن له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ڕایانگه‌یاند كه‌ حكوومه‌ت به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی سه‌ركوتی نه‌یتوانیوه‌ ڕێگه‌ له‌ خه‌باتی بێ وچانی ئازادیخوازان بگرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net