به‌پێی ڕاگه‌یاندی ژماره‌ی ١٠ی كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، باروودۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان، ناجێگیره و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری خێرا له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، بنه‌ماڵه‌ی “عوسمان ئیسماعیلی” به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی سه‌قز، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ده‌رمانی ئه‌و چالاكه و دیداریان له‌گه‌ڵ قازی لقی ٢ی ئیجرای ئه‌حكامی و به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندانی سه‌قز، هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك ده‌رمانی ناوبراویان دوا خستووه. له دوایین هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیلی دا،په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سنه كرا و له‌وێش بڕێار درا كه “عوسمان ئیسماعیلی” ئه‌بێ به زووترین كات له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی پارێزگای كوردستان به بایه‌خ نه‌دان به ته‌ندرووستی ئه‌و ئینسانه شه‌ریفه گیانیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له ئاست دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه و به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی كوردستان له ئاست “عوسمان ئیسماعیلی” به توندی مه‌حكووم ده‌كات و له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كات كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی مه‌رگی ته‌دریجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ئه‌دات و پێویستیه هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز پشتیوانی لێ بكه‌ن.