12
رۆژی هەینی ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەرگەیەکی درووست کردنی دۆشاوی تهماته لە شارۆچکەی پیشەسازی فارووج، ١٧ كرێكار بریندار بوون.
بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای خۆرئاسانی باکوور ڕایگەیاند: بە هۆی ئەو ئاگرەی کە لەو کارگە کەوتووهتەوە ١٢ کەس لە کاتی گواستنەوەی کەلوپەل بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵ تووشی هەناسەتهنگی بوون. چوار كرێكاری بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەی فارووج و كرێكارێكی دیكه ڕەوانەی نەخۆشخانەی شیروان کراوه.