ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام چه‌ند ناوچه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا حه‌وت كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركیا شاره‌كانی قامیشلوو، ڕه‌میلان، ته‌ل ڕه‌فعه‌ت،عه‌ین عیسا، دێرك، عاموودا، ته‌ل ته‌مه‌ر و شه‌هبای بۆردوومان كردووه. له ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا، سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چوار شارومه‌ند بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو، مه‌زڵووم كۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له لێدوانێك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌وی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ١٧ كه‌س له بۆردوومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.