18
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له جاده‌ی هه‌مه‌دان بۆ تاران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه ده كرێكار بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكارانه له كارگه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ویان له شارستانی كه‌بووده‌رئاهه‌نگ كاریان كردووه و سرویسه‌كه‌یان له جاده‌ی هه‌مه‌دان بۆ تاران، نزیك كارخانه‌ی شیشه له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا، ده كرێكار له‌وانه دوو ژن و ٨ پیاو بریندار بوون.