30
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو كاسبكاری خه‌ڵكی پاوه به ناوه‌كانی “په‌یمان نه‌قی زاده” و “ئارمان نه‌قی زاده” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له مه‌یدانی مه‌وله‌وی شاری پاوه به گومانی هه‌ڵگرتنی كاڵای قاچاخ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی دوو كاسبكار به ناوه‌كانی “په‌مان نه‌قی زاده” و كوڕه‌كه‌ی به ناوی “ئارمان نه‌قی زاده” كردووه. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و دوو هاووڵاتیه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون، به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.