5

ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، دوو كرێكاری شاغڵ له كانگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی “ده‌ربید” سه‌ر به پارزگای یه‌زد، به هۆی ڕووخانی به‌شێك له كانگه‌كه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له برینداران باشه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی كرێكارێكی دیكه كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به هۆی ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانی له ده‌ست بدات. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار و ١١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.