164
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین له بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌سه‌ختی بریندار بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر كردووه و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٨ كه‌س به‌هۆی تۆپباران و هێرشی پههبای توركیا بریندار كراون. هه‌روه‌ها ٢٩ شارمه‌ندی كورد له شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.