ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ١٢ و ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “كۆهسار ڕۆسته‌م نژاد”، خه‌ڵكی گوندی “شمشێر”ی سه‌ر به شارستانی پاوه و “سینا ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی نه‌وسوود و بانه بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “شمشێر”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “كوهسار ڕۆسته‌م نژاد” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاران كرا. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا چوار برای دیكه‌ی كۆهسار به ناوه‌كانی “ئه‌كره‌م”،”فه‌رشاد”،”فه‌ردین” و “ئێحسان” له كاتی كۆڵبه‌ری دا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه سنوورییه‌كانی بانه كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “سینا ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كرا.