69
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا “لۆلان”ی له بناری چیای “شه‌كیو”ی سه‌ر به ناوچه‌ی برادۆست بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆست به ئیمكان و ده‌رفه‌تی خۆیان برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه. هاوكات فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك سنووری پارێزگای دهۆكیان به چڕی بۆردوومان كردووه به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه گیانی و مادییه‌كانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.