26
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، سێ كرێكا‌ری خه‌ڵكی ورمێ له كاتی كاركردن له كارگه‌یێك دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی كاربیت به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌خزه‌نی كاربیتی كارگه‌یێك له شه‌قامی ئه‌بووزه‌ری ورمێ به هۆكارێكی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی هه‌ر سێكیان ناجێگیره و كرێكارێك كه‌م ئه‌ندام بووه.