45
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا چه‌ند گوندی له ده‌ورووبه‌ی منبج بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گونده‌كانی “تووخار” و “جات” له ده‌ورووبه‌ری منبج له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه به چڕی بۆردوومان كراوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ كه‌س به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د فه‌یسه‌ڵ ساڵح” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، “ڕه‌مه‌زان عه‌بدۆلبه‌كر” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “ئیبراهیم” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.