4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی دزه‌كردنی گاز، ته‌قینه‌وه له خانووی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوندی ته‌ركش له پیرانشار ڕوویدا و سێ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی ئیبراهیم عه‌زیزنژاد سه‌رۆكی ئۆرژانسی پیرانشار، سێ ئه‌ندامی خێزانێك له‌وانه دایك، باوك و منداڵێك به‌هۆی سووتانی جه‌سته به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی گاز هۆشداری به هاووڵاتیان دا و داوای كرد ڕێنمایه‌كان له‌به‌رچاو بگرن.