ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور و به هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئاكامی بۆردوومانی ئۆردووگای په‌نابه‌رانی ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور سێ ژن به ناوه‌كانی گوله ئۆزهك، ئه‌دیبه پاكسۆی و عهتیمه كابۆل به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی په‌نجا گوند له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی بۆردوومانی سیسته‌می پۆمپاژی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن توركیاوه بڕاوه. هه‌روه‌ها، به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك ڕۆژی ڕابردوو هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ند گونده‌واری ده‌ورووبه‌ری منبجیان دا به‌ڵام شكستیان هێنا و چه‌ندین تیرۆریست كوژران و بریندار بوون.