شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فارۆق سه‌یدی خه‌ڵكی جوانڕۆ، “شاهرۆخ وه‌لیانه” خه‌ڵكی گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به شاری سنه و “ئالان(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی مه‌ریوان، له سنووره‌كانی نه‌وسوود و هه‌نجیرانی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی دا،دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فاڕۆق سه‌یدی” و “شاهرۆخ وه‌لیانه” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌مان شه‌و له سنووری هه‌نجیرانی مه‌ریوان، جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كردووه و كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئالان” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه گوازراوه‌ته‌وه.