برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ ٢٥ و ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “كاوان ڕۆسته‌می” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی كامیاران، “ئه‌فشار بابایی” خه‌ڵكی سه‌وڵاوا و كۆڵبه‌ری سێهه‌م كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود بریندار كران.

شه‌وی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی هه‌نگه‌ژاڵی بانه “كاوان ڕۆسته‌می”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و پاش زه‌وتكردنی باره‌كه‌ی، ناوبراویان له‌ ڕێگه‌ی لێدانه‌وه‌ بریندار كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌، هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیم له‌ نه‌سوود به‌ چه‌كی ساچمه‌یی و هه‌ڵدانی به‌رد دوو كۆڵبه‌ریان بریندار كرد كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌: “ئه‌فشار بابایی” خه‌ڵكی سه‌وڵاوا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net