34
ڕۆژی دووشیهممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، تیمی هه‌واڵنێرانی ته‌له‌فزیوونی چرا تی وی و ڕادیۆ اف ام له جاده‌ی ته‌ل قه‌سه‌ب بۆ شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌هبادی توركیاوه كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هه‌واڵنێر و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مووسڵ كراوه. دوو برینداره‌كه‌ی دیكه له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌نگال چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌ر گرتووه و ئێستا به‌سته‌ری كراون.