برینداربوونی سێ کۆڵبەری خەڵکی سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناونیشانی پێدرام ڕەحیمی ١٨ ساڵ تەمەن فیشەکی ساچمەیی بەر ئەژنۆی کەوت و بریندار کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری کە سنووری هەنگەژاڵی بانە گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ئارمان قاسمی ١٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز و بێهنام سەرشیوی ١٩ ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز بریندار بوون و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

شیاوی باسە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێشوەختە کۆڵبەرآن دەکەنە ئامانج و پاش کوشتن یان بریندار کردنیان بارەکانیان دەدزن و دەستی بەسەردا دەگرن.

جێی سەرنجە لە دوایی هاتنی سەرۆک کۆماری تیرۆریست پەروەری ڕێژیم بۆ کوردستان و لەژێر فەرمانی ناوبراو، هێزە چەکدارەکان بەتەرزی تەقەی بێ لێپرسینەوە( آتش بە اختیار) کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و لەو دەمەوە تا ئێستە دەیان کۆڵبەر کوژراون یان بریندار بوون.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net