22
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “زمه”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “محه‌ممه‌دعه‌لی شیر‌و” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌دعه‌لی شیر‌و” به مه‌به‌ستی كوكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری سه‌ردانی به‌رزاییه سنوورییه‌كانی شاری شنۆی كردووه، به‌ڵام به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌سه‌ختی بریندار كراوه. شایانی باسه كه دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و شارومه‌نده ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ به‌سته‌ری كراوه.